له‌م ماوه‌یه‌ی ڕابردوودا قسه و باس هه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن هه‌ندێـک هه‌وڵ له ئارادان بۆ لێ‌سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه‌یه‌تی پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق له نوری ئه‌لمالیکی.
له‌و باره‌یه‌وه به‌کر حه‌مه‌سدیق عارف ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر لیستی یه‌کگرتووی ئیسلامی کوردسـتان له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ به‌ڵێن سـاڵح ده‌ڵێت ئه‌مه په‌یوه‌ندی به لێـدوانی هه‌ندێـک له په‌رله‌مانتارانی هاوپه‌یمانی کوردسـتانی و ئه‌لعێراقیـیه‌وه هه‌یه. ده‌ڵێت بێجگه له‌وه ئه‌و وه‌کو پـرۆژه‌یه‌کی سیاسی چ له عێراقیـیه و چ له هاوپه‌یمانی کوردستانی نه‌یدیوه، وه ئه‌گه‌ر هه‌شبێت، ئه‌وا له‌م‌لاوئه‌ولا شتێـک ده‌زانرا.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆکه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6:31 خوله‌كه.