گوته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ڵ (یه په گه) که وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان پشتیوانیان ده‌کات ڕایگه‌یاند ئاماده‌یه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا هێرش بکه‌نه سه‌ر ڕه‌قه پایته‌ختی داعش له‌سوریا.
نوری مه‌حمود وته‌بێژی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل گوتیشی هێزه‌کانیان گه‌یشتونه‌ته ده‌ورووبه‌ری شاری ڕه‌قه و پرۆسه‌ی سه‌ره‌کی ڕزگارکردنی له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا ده‌ستپێده‌کات.
شه‌ممه مه‌حمود لێدوانی به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مریکای دووپاتکرده‌وه که ڕۆژی پێنج شه‌ممه گوتبویان هێزی دێمۆکڕاتی سوریا 3 کیلومێتر له شاری ڕه‌قه دوورن و کار بۆ کۆنترۆڵکردنی له‌چه‌ند ڕۆژی دهاتوودا ده‌ستپێده‌کات.
له به‌غداده‌وه کۆلۆنێل ڕه‌یان دیلۆن وته‌بێژی هاوپه‌یمانان بۆ ڕۆژنامه‌وانان گوتی هێزه‌کانی به‌رگری دوای ئه‌وه‌ی کۆنتۆڵی ناوچه‌یه‌کی گه‌وره‌یان کردوه که هه‌فته‌ی ڕابردوو له داعشیان ئه‌ستاندۆته‌وه، له‌ئێستادا له‌ده‌وری ڕه‌قه له ئاماده‌باشیدان.