Accessibility links

مەسعود بارزانی لەگەڵ کاربەدەسـتانی باڵای تورکیا کۆدەبێتەوە


مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردسـتانی عێراق لە میانەی سەردانەکەی بۆ ئەنکەرە لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا کۆبووەوە و هەروەها لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو سەرۆک وەزیریش و ژمارەیەک لە کاربەدەسـتانی دیکەی باڵای تورکیا.

یەکەم کۆبوونەوە لەگەڵ حەقان فیدان سەرۆکی دەزگای هەواڵگری تورکیا ئەنجامدا. پاشان هەواڵ بڵاوبووەوە کە بارزانی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕێبەری زیندانکراوی پەکەکە بە تەلەفون کۆنفرانس پەیوەندی دەکات، بەڵام مەسعود بارزانی لە کۆنفرانسێـکی ڕۆژنامەوانی ئەو ئیدیعایانەی ڕەتکردەوە.

پاشان کۆبوونەوەکەی لەگەڵ حەقان فیدان لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاژمێر حەوت و نیو ئێوارە لە کۆشکی سپی کۆبوونەوەیەکی تایبەتیان سـازکرد. بەپـێی ڕاگەیاندنەکان لە میانەی کۆبوونەوەکە تاووتوێی پەیوەندیـیەکانی نێوان تورکیا و هەرێمی کوردسـتان کراوە لەگەڵ مەسەلەکانی پەیوەست بە هەرێمەکە و هەوڵەکان لە دژی داعش و شەڕی تورکیا لە دژی پەکەکە.

دواتر لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵو لە کۆشکی چانكایا کۆبووەوە. ئەوەی جێگەی سەرنج بوو بۆ یەکەم جار لە مێژووی تورکیا ئاڵای هەرێمی کوردسـتان لە پاڵ ئاڵای عێراق و تورکیا لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیر دانرابوو.

خەجیجان فارقین پەڕیامنێری دەنگی ئەمەریکا لە ئامەد ڕاپـۆرتی لەم بارەیەوە ئامادەکردووە.

please wait

No media source currently available

0:00 0:05:37 0:00

XS
SM
MD
LG