Accessibility links

پۆلیسی ئیسپانیا دەڵێت لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی سەبارەت بە شانەی بەرشەلۆنە هێشتا کراوەیە


پۆلیسی ئیسپانیا ڕایگەیاند کوشتنی ئەنجامدەری هێرشەکەی بەرشەلۆنە کە بووە هۆی کوژرانی 15 کەس مانای ئەوەیە کە هەر 12گومانلێکراوەکە یان ئەوەتا لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون یان دەستگیرکراون، بەڵام لێکۆڵینەوە دەوڵەتییەکان هێشتا بەردەوامن.

سەرۆکی بەشی پۆلیسی کەتەلۆنیا جۆسێپ لویس تراپیرۆ دوای ئەوەی کوشتنی یونس ئەبو یەعقوبی ئەنجامدەری هێرشەکەی بەرشەلۆنە پشتڕاستکرایەوە بە ڕۆژنامەنووسانی وت " ئەمڕۆ دوانزە ناو کە هەمیشە ئاماژەیان پێدەدەین یان ئەوەتا دەستگیرکراون یان کوژراون بەهۆی کارەکانیانەوە."

وتیشی " بەڵام ئێمە وتمان لێکۆڵینەوە لە شانەکانیان دەکەینلە ئاستی نێودەوڵەتیدا و ئەمەش لە هەفتەکانی داهاتوودا گەشەی پیدەدرێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG