Accessibility links

بەحرەین بەردەوام دەبێت لەکارەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە سوریا


بەحرەین ڕایگەیاند بەردەوام دەبێت لە کارەکانی لە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق و هەروەها کونسوڵخانەکەشی.

ئەم ڕاگەیاندراوەش لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی بەحرەینەوە بڵاوکرایەوە ڕۆژێک دوای ئەوەی ئیماڕات دووبارە باڵیۆزخانەکەی لە دیمەشق کردەوە.

واچاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی عەرەبی و کەنداو هەلوێستەکانیان بگۆڕن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ حکومەتی سوریادا باش بکەنەوە لەکاتێکدا کە ترسی دەسەڵاتەکانی ئێران لە ناوچەکەدا لە زیادبووندایە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی بەحرەیندا هاتووە دەڵێت " کارەکان لە باڵیۆزخانەی بەحرەین لە سوریا بەردەوام دەبێت بەوەی کە باڵیۆزخانەی سوریا لە بەحرەین کاردەکات."

هەروەها جەختیشی لەسەر گرنگی پتەوکردنی ڕۆڵی عەرەب کردۆتەوە لەپێناو پاراستنی سەربەخۆیی سوریا و سەروەری و یەکپارچەیی خاکەکەی و ڕێگەگرتن لە دەستوەردانی وڵاتانی دیکە لە کاروباری ناوخۆی سوریادا.

هەروەها دەشڵێت گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە بەبێ بڕان بەردەوامن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG