Accessibility links

وەزیری دەرەوەی بەحرەین دەڵێت هەموو بژارەکانمان لەبەردەستدایە سەبارەت بە قەتەڕ


ڕۆژنامەی مەککە لە زاری وەزیری دەرەوەی بەحرەینەوە بڵاویکردەوە وتوویەتی هەوڵەکانی کوەیت بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و وڵاتانی عەرەبی بەرز دەنرخێنێت بەڵام هەموو بژارەکانمان لەبەردەستدایە بۆ پاراستنی خۆیان لە قەتەڕ.

شایەنی باسە هەریەک لە وڵاتانی سعودیە و ئیمارات و میسڕ و بەحرەین و کۆمەڵێک وڵاتی تر پەیوەندییە سیاسیەکانیان لەگەڵ قەتەڕدا بڕی و بە تۆمەتی پستیوانیکردن لە تیرۆر و ئێران تۆمەتبارییان کرد بەڵام قەتەڕ دەڵێت ئەو تۆمەتانە دوورن لە ڕاستییەوە.

شازادەی کوەیت شێخ سەباح ئەحمەد جابر دوای سەردانەکەی بۆ سعودیە سەردانی قەتەڕی کرد لە میانەی هەوڵەکانیدا بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان قەتەڕ و وڵاتانی کەنداو.

بەڵام یەکێک لە بەهێزترین لێدوانەکان سەبارەت بەو هەوڵانە کاربەدەستێکی باڵای کەنداو شێخ خالید بن ئەحمەد بە ڕۆژنامەنووسانی وت گومانی لەوە هەیە قەتەڕ هەڵسوکەوتەکانی بگۆڕێت.

ڕۆژنامەی مەککەش لە زاری شێخ خالید بن ئەحمەدەوە بڵاویکردەوە " شازادەی کوەیت هەولی باشی یاوە بەڵام سیاسەتەکانی قەتەڕ هەوڵەکانی پوچەڵ دەکاتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG