Accessibility links

وەزیرانی بەرگری ئیسڕائیل و بەحرەین یەکەمین پەیوەندیی تەلەفونی نێوانیان ئەنجامدا


وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز

دوای ئەوەی دوو وڵاتەکە ڕێکەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان، هەردوو وەزیری بەرگری ئیسڕائیل و بەحرەین یەکەمین پەیوەندیی تەلەفونی ئاشکرای نێوانیان ئەنجامدا.

دەزگای هەواڵی فەڕمی بەحرەین و وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل وتیان وەزیری کاروباری بەرگری بەحرەین عەبدوڵا بن حەسەن نەعیمی و وەزیری بەرگری ئیسڕائیل بێنی گانتز لەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفونیەوە قسەیان کردووە، ئەمەش لەکاتێکدا بەحرەین و ئیماڕات خۆیان ئامادە دەکەن ڕێکەوتنەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل لە واشنتن واژۆ بکەن.

دەزگای هەواڵی بەحرەین لە بەیاننامەیەکدا وتی " لەڕێی پەیوەندییە تەلەفونیەکەوە تاوتوێی گرنگی ( ڕێکەوتنی ئابراهام ) لەگەڵ ئیسڕائیلدا کراوە لەپێناو ئاسایش و سەقامگیری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، هەروەها باسیان لە پێشێبینیە هاوبەشەکانی نێوانیان کردووە سەبارەت بە دامەزراندنی هاریکارییەکی توندوتۆڵ لەنێوان هەردوو وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیل و وەزارەتی بەرگری بەحرەیندا."

هەروەها لە بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ئیسڕائیلدا هاتووە دەڵێت گانتز داوای لە وەزیری بەرگری بەحرەین کردووە یەکەمین سەردانی فەڕمی خۆی بۆ ئیسڕائیل ئەنجام بدات. هەروەها ڕێکەوتوون لەسەر بەردەوامی پێدانی گفتوگۆکانی نێوانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG