Accessibility links

بەحرێن دەڵێت دەیان تێرۆرستی سەر بە ئێران گرتوون


ئەو گیراوانە لە ئێران و چەند وڵاتی دیکە مەشقی لەشکرییان دیتوە.

بەحرین هەواڵی گرتنی تاقمێكی ١١٦ کەسی دەدات کە دەڵێت سەر بە شانەکانی تێرۆرستی سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانن.

هەواڵنێری حکومەتی بەحرێن، شەمە ١٢ی ڕەشەمە ڕایگەیاند کە دەزگای ئاسایش لە ئاکامی ئەو گرتنەدا خەریکی پووچەڵکردنەوەی نەخشەکانی چەندین هێرشی تێرۆرستین، کە تا ئێستا دەستیان بە سەر ژمارەیەکی بەرچاو لە چەک و کەرەسەی تەقەمەنی دا گرتووە.

حکومەتی بەحرێن لە زۆربەی کاتان دا حکومەتی ئێران بە پشتیوانی سەرهەڵداوان و ناڕزاێکانی شیعە دەزانێت کە مەبەستیان ڕووخاندنی حکومەتی پاشایەتی لە ئەو دوڕگە بچوکەیە. ئێران ئەو تاوانە بە ڕاست نازانێت.

ڕاگەیاندراوی حکومەتی بەحرێن دەڵێت گیراوەکان، خۆیان بۆ هێرش بردنە سەر کاربەدەستانی باڵای ئاسایش و تەقاندنەوەی دامەزراوەکانی نەوتی ئامادەکردبوو.

ئەو ڕاگەیەندراوە هەروەها دەڵێت کە٤٨ کەس لە گیراوەکان لە ئێران، عێڕاق و لوبنان دا مەشق و فیرکردنی باری لەشکریان پێ دیتراوە.

XS
SM
MD
LG