Accessibility links

بەحرەین ڕێگە دەدات ئیسڕائیل و ئیماڕات بۆ گەشتەکانیان ئاسمانی وڵاتەکە بەکاربهێنن


بەحرەین ڕایگەیاند دەتوانرێت ئاسمانی وڵاتەکە بەکاربهێندرێت لە گەشتە ئاسمانییەکانی چوون و هاتندا بۆ ئیماڕات.

ئەم بڕیارەی بەحرەین لەسەر داوای ئیماڕات هات دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو ڕێکەوتنێکی مێژوویی لەگەڵ ئیسڕائیلدا واژۆکرد بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانیان.

مانگی ڕابردوو وەزیری هەواڵگری ئیسڕائیل وتی پێدەچێت بەحرەین و عومان هەمان هەنگاوی ئیماڕات بنێن و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئیسڕائیل بە فەڕمی ئاسایی بکەنەوە.

دەزگای هەواڵی بەحرەین وتی " دەتوانرێت ئاسمانی وڵاتەکە بۆ هەموو گەشتەکانی چوون و هاتن بۆ ئیماڕات بەکاربهێندرێت." بەڵام بەبێ ئەوەی ئاماژە بە ئیسڕائیل بدات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG