Accessibility links

کردەوەیەکی خۆکوژی ناوچەیەکی باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغداد دەکاتە ئامانج


وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند دوو چەکدار تەقەیان لە کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی کردووە لە ناوچەی نەهراوان لە باشووری ڕۆژهەڵاتی بەغداد پێش ئەوەی یەکێکیان خۆی بتەقێنێتەوە و ئەوی دیکەیان لەلایەن هێزەکانی ئاسایشەوە بکوژرێت.

وەزارەتەکە ژمارەی قوربانیانی ڕانەگەیاند.

دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاویان کردەوە کە بەلایەنی کەمەوە 17 کەس کوژراون و 28 کەسی دیکە برینداربوون.

بەرپرسانی ئاسایشی عێراقی دەڵێن دوای ئەوەی خەلافەتی داعش لە عێراقدا ڕووخێنرا و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی کۆنتڕۆڵکرانەوە، چەکدارەکانی هەوڵدەدەن هێرشی زیاتر ئەنجام بدەن.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی داعش ئەعماق ڕایگەیاند ڕێکخراوی داعش بەرپرسیارێتی هێرشە خۆکوژییەکەی ناوچەی نەهراوانی گرتۆتە ئەستۆ.

هەروەها دەشڵێت ڕێکخراوی داعش 35 چەکداری هێزەکانی حەشدی شەعبی کوشتووە. بەڵام پێشتر وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاندبوو کە هێرشەکە هاوڵاتیانی مەدەنی کردبووە ئامانج.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG