Accessibility links

لە هێرشێکی موشەکیدا بۆ سەر بنکەیەکی لەشکری لە بەغدا 6 سەرباز برینداردەبن


سوپای عێراق بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 4 موشەکی کاتیوشا لە بنکەیەکی سەربازی نزیک فڕۆکەخانەی بەغدادی نێودەوڵەتی کەوتوونەتە خوارەوە و لە ئەنجامدا 6 سەرباز برینداربوون و دووانیان برینەکانیان قورسە.

وتیشی هێزەکانی ئاسایش لەمیانەی پشکنینی ناوچەکدا ڕاجیمە و کۆمەڵێک موشەکیان دۆزیوەتەوە.

هێشتا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتیان لەسەر ئەم هێرشە ڕانەگەیاندووە. ئەمەش نوێنترین هێرشی موشەکییە بۆ سەر دامەزراوە سەربازییەکان لەم چەند ڕۆژەی ڕابردوودا.

ڕۆژی پێنجشەممە دوو موشەکی کاتیوشا لە بنکەی ئاسمانی بەلەد کەوتنە خوارەوە، بەڵام هیچ هەواڵێک نەبوو لەسەر کەوتنەوەی زیانی گیانی یاخود ماددی.

بنکەی بەلەد هێزی ئەمەریکایان لێیە و دەکەوێتە نزیکەی 80 کیلۆمەتر باکووری بەغدادەوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممەش پێنج موشەک لە بنکەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە پارێزگای ئەنبار کەوتنە خوارەوە، بەڵامبە هەمان شێوە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG