له ئه‌نجامی پێکدادانێکی ڕۆژی هه‌ینی له سه‌رپه‌نایه‌کی ژنان له شاری به‌غدا بوو به هۆی ئاگرکه‌وتنه‌وه له ئه‌و شوێنه که 9 که‌س تێیدا گیانیان له ده‌ستدا و 22 که‌سی دیکه بریندارن، وه‌ک پولیسی وڵات گوتی.
ئه‌فسه‌رێکی به‌شی پولیسی روسافا گوتی ئاگره‌که له چێشتخانه‌یه‌کی سهرپهناکه ده‌ستی پێ‌کرد دوای ئه‌وه‌ی دانیشتوان ده‌ستیان به شه‌ڕ کرد. ئاگره‌که به خێرا خانووه دوو قاته‌که‌ی له ناوچه‌ی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا گرته‌وه.
دوو ژن که به هۆی پێدادان بریندار بوون گیانیان له ده‌ستدا له گه‌ڵ حه‌وت ژنی تر که به ئاگره‌که سوتان، ئه‌مه‌ش به پێی گوته‌ی ئه‌فسه‌ره‌که‌یه که داوای کرد ناوی نه‌هێنن.
ئه‌و سه‌رپه‌نایه، که له‌لایه‌ن ئافیسی وه‌زاره‌تی کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌کرێت، شوێنی ژنانی بێ ماڵ و ئه‌و منداڵانه‌ی که به بێ دایک و باوک ماونه‌ته‌وه.