Accessibility links

سەرچاوەکان: کوژرانی لانی کەم 11 کەس لە هێرشێکدا بۆ سەر شوێنێکی سوپای عێراق لە بەغداد


سەرچاوەکانی پۆلیس و تیمەکانی فریاکەوتن ئاماژەیان بەوەدا کۆمەڵێک چەکداری نەناسراو لە هێرشێکدا بۆ سەر شوێنێکی سوپای عێراق لە ڕۆژئاوای بەغداد لانی کەم 11 کەسیان کوشتووە و 8 کەسی دیکەیان بریندارکردووە کە سەربازیشیان تێدایە.

سەرچاوەکان وتیشیان چەکدارەکان بە چوار ئوتومبێل بە ڕومانە و چەکەوە هێرشیان کردۆتە سەر شوێنێک لە گەڕەکی ڕەزوانیە لە باشووری ڕۆژئاوای بەغداد.

سوپای عێراق لە بەیاننامەیەکدا وتی " کۆمەڵێک تیرۆریست " هێرشیان کردۆتە سەر شوێنێکی سەر بە کۆمەڵێکی چەکداری سوننی کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە پشتیوانیان لێدەکرێت و لە ئەنجامدا چوار کەس کوژران و سێ کەسی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکانی پۆلیسیش وتیان هێزەکانی سوپا و پۆلیس دەستیان کردووە بە گەڕان بە دوای هێرشبەرەکاندا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG