Accessibility links

بەخاکسپاردنی تەرمی بابە شێخ


تەرمی شێخ خرتۆ شێخ حەجی ئیسماعیل ڕێبەری ئاینی ئێزدیـیەکان ئەمڕۆ هەینی لە مەراسیمێکدا لە گۆڕستانی گوندی بۆزای شارۆچکەی شێخان بە خاکسپـێردرا.

ژمارەیەکی زۆری خەڵکی بەشداریـیان لە مەراسیمەکەدا کرد و ماتەمینی خۆیان دەربڕی بۆ لەدەستدانی ئەم کەسایەتیـیە کە جێی ڕێزی هەموو لایەک بوو.

شێخ خرتۆ "بابە شێخ" دوێنێ پـێنجشەممە لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کۆچی دوایی کرد.

سەلام باڵایی پەیامنێری دەنگی ئەمەریکا ڕووماڵی مەراسیمەکەی کرد و کۆمەڵێک وینەی ناردووە.

XS
SM
MD
LG