Accessibility links

ئازەربایجان دەڵێت ڕووسیا و ئەرمینیا ڕێککەوتنی ئاگربەستی ناگۆرنۆ کاراباخ جێبەجێ ناکەن


ئازەربایجان دەڵێت ڕووسیا و ئەرمینیا ڕێککەوتنی ئاگربەستی ناگۆرنۆ کاراباخ جێبەجێ ناکەن، ئەمەش چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی یەکێتی ئەوروپا داوای لە ئازەربایجان و ئەرمینیا کرد خۆیان بە دووربگرن لە " توندوتیژی و لێدوانی توند."

لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە، ئازەربایجان و ئەرمینیا دوو جار دژی یەکتر چوونەتە جەنگەوە لەسەر ناگۆرنۆ کاراباخ، کە ناوچەیەکی بچووکی شاخاوییە و بەشێکە لە ئازەربایجان، بەڵام نزیکەی 120,000 ئەرمینیایی تێدا دەژی.

لە ساڵی 2020 دا دوای شەڕێکی سەختی نێوان دوو وڵاتەکە لەسەر ناگۆرنۆ کاراباخ، ڕووسیا نێوەندگری کرد لە ڕێککەوتنێکی ئاگربەستدا، ئازەربایجان لەو شەڕەدا ئەو ناوچانەی کۆنتڕۆڵ کردەوە کە پێشتر لە ژێر کۆنتڕۆڵی نەژادە ئەرمینیاییەکاندا بوون، لە ناو و دەوروبەری ناگۆرنۆ کاراباخدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئازەربایجان لە بەیاننامەیەکدا وتی " ئەرمینیا زۆرێک لە بڕگەکانی بەیاننامەکەی جێبەجێ نەکردووە، ڕووسیاش دڵنیایی نەداوە لەسەر جێبەجێکردنی تەواوی بەیاننامەکە بەپێی بەرپرسیارێتییەکانی."

لە دوای شەڕەکەی ساڵی 2020 ەوە ئازەربایجان و ئەرمینیا تاوتوێی ڕێککەوتنێکی ئاشتی دەکەن، ڕووسیاش هەوڵ دەدات ڕۆڵێکی سەرەکی هەبێت لەو ڕێککەوتنەدا، لە ڕێککەوتنەکەدا دوو وڵاتەکە لەسەر کۆمەڵێک پرس ڕێکدەکەون، لەوانەش سنووری نێوانییان و چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانییان سەبارەت بە ناگۆرنۆ کاراباخ و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوانییان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG