Accessibility links

نەمسا ڕێگەی نەدا وەزیرێکی تورکی سەردانی وڵاتەکە بکات


نەمسا داوایەکی وەزیرێکی حکومەتی تورکیای ڕەت کردەوە بۆ سەردانیکردنی نەمسا و وتی مەترسی هەیە بۆ ئارامی وڵاتەکە.

سەردانەکەی وەزیری ئابووریی تورکیا نیهات زێبێکچی بۆ نەمسا وادانرابوو لە ساڵیادی کودەتا سەرنەکەوتووەکەی تورکیادا بێت.

وەزیری دەرەوەی نەمسا دەڵێت پێمان وایە لەبەر ئەوە بڕیاری سەردانەکە دراوە تاوەکوو زێبێکچی لەناو خەڵکدا دەربکەوێت کە ئەوەش لەوانەیە هەڕەشەیەک بێت بۆ سەر ئاسایش و ئارامی نەمسا. بەیاننامەیەکی وەزارەتەکە دەڵێت وەزیری دەرەوەی نەمسا سباستیان کورز بەردەوام دەبێت لە سەرکۆنەکردنی کودەتاکەی تورکیا کە لە 15 ی مانگی حەوتی ساڵی ڕابردوودا ڕوویدا.

شایەنی باسە نەمسا یەکێکە لەو وڵاتانەی یەکێتی ئەوروپا کە ڕەخنە لە تۆمارەکانی مافی مرۆڤ لە تورکیادا دەگرێت.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG