Accessibility links

نەمسا داوا دەکات فرۆشتنی بە سعودیە ڕابگیردرێێت


وەزیری دەرەوەی نەمسا کارین نایسڵ بە ڕۆژنامەیەکی ئەڵمانی وت پێویستە لەسەر یەکێتی ئەوروپا دوای کوژرانی جەمال خاشقچی چیتر چەک بە سعودیە نەفرۆشێت، وتیشی ئەم هەنگاوە یاریدەدەریش دەبێت بۆ کۆتای هێنان بە جەنگی یەمەن.

ئەم لێدوانەی نەمساش دوای ئەوە هات ئەڵمانیا ڕایگەیاند چیتر چەک نانێرێت بۆ سعودیە تا ئەو کاتەی وردەکاری کوشتنی ڕۆژنامەنووسی سعودی جەمال خاشقچی دەردەکەوێت.

نایسڵ بە ڕۆژنامەی دی ڤێڵتی ئەڵمانی وت " وەستاندنی ناردنی چەک کە ڕاوێژکار مێرکڵ پێشنیاری کردووە ئاماژەیەکی باش دەبێت." هەروەها وتیشی لە مانگی سێی 2015 دا نەمسا ناردنی پێداویستیە سەربازییەکانی بۆ سعودیە ڕاگرت.

فەڕەنسا و بەڕیتانیاش دوو وڵاتی سەرەکین لە پێدانی چەک بە سعودیە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG