Accessibility links

نەمسا: ئامادەین سنوورەکانمان بپارێزین ئەگەر ئەڵمانیا ڕێکەوتنێک جێبەجێ بکات سەبارەت بە کۆچ


ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا سیباستیان کۆرتس
ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ لەگەڵ ڕاوێژکاری نەمسا سیباستیان کۆرتس

نەمسا وتی ئامادەیە ڕێوشوێن بگرێتەبەر بۆ پاراستنی سنوورەکانی باشووری وڵاتەکە لەکاتێکدا ئەگەر حکومەتی ئەڵمانیا بگەنە ڕێکەوتنێک سەبارەت بە کۆچ.

جێی ئاماژەیە حیزبی یەکێتی دیموکراتی مەسیحی بە ڕابەرایەتی ڕاوێژکاری ئەڵمانیا ئانگێلا مێرکڵ و حیزبی یەکێتی کۆمەڵایەتی مەسیحی ڕۆژی دووشەممە گەیشتن بە ڕێکەوتنێک کە بووە هۆی یەکلاکردنەوەی ناکۆکییەکانی نێوانیان سەبارەت بە کۆچ و ئەو ناکۆکییانە هەڕەشەیان لە ڕووخانی حکومەتی ئەڵمانیا دەکرد.

ڕاوێژکاری نەمسا سیباستیان کۆرتس و ئەندامانی دیکەی ناو حکومەت لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند حکومەتەکەیان ئامادەیە ڕێوشوێن بگرێتە بەر بۆ پاراستنی سنووری باشووری وڵاتەکە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG