Accessibility links

ئوستڕالیا هەڵوێستی خۆی ڕادەگەیەنێت دوای پلانەکەی کۆریای باکوور بۆ لێدانی گوام


سەرۆک وەزیری ئوستڕالیا پشتیوانی خۆی بۆ ئەمەریکا ڕاگەیاند دوای ئەوەی پیۆنگیانگ پلانی هێرشێکی موشەکی ڕاگەیاند بۆ سەر دوورگەی گوامی ئەمەریکا.

ئەم پشتیوانیەی ئوستڕالیا لە نێوەندی جەنگی لێدوانەکانی نێوان سەرۆک ترامپ کۆریای باکووردا دێت.

سەرۆک وەزیری ئوستڕالیا ماڵکۆڵم تورنبول وتی " ئوستڕالیا بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمەریکایە."

وتیشی " ئێمە ڕێکەوتننامەی ئەنزوسمان هەیە، ئەگەر دەستدرێژی بکرێتە سەر ئوستڕالیا یاخوود ئەمەریکا ئەوا هەریەکەیان دێت و یارمەتی ئەوی دیکەیان دەدات."

سەرۆک ترامپ ڕۆژی پێنجشەممە وتی " ئەگەر کۆریای باکوور هەر شتێک بکات بیر لە هێرشکردن بکاتەوە بۆ سەر هاوپەیمانانمان یاخوو بۆ سەر ئێمە ئەوا بەڕاستی دەبێت نیگەران بن."

وەزیری بەرگری ئەمەریکاش جەیمس ماتیس وتی هەر جەنگێک لەگەڵ کۆریای باکووردا ڕووبدات کارەسات دەبێت.

XS
SM
MD
LG