Accessibility links

ئوستڕاڵیا داوا دەکات بوونی ئەمەریکا لە ئاسیا زیاتر ببێت


ئوستڕاڵیا داوای لە ئەمەریکا کرد بوونی خۆی لە ئاسیا بەهێزتر بکات و پەیوەندییەکانی لەگەڵ هاوبەشەکانیدا باشتر بکات کە هەمان بیروڕایان هەیە و هەروەها هۆشیاریشیدا لە زیادبوونی دەسەڵاتی چینی لە ناوچەکەدا.

لە بەیاننامەیەکی حکومەتدا دەڵێت " ئوستڕاڵیا پێی وایە ناتوانرێت مامەڵە لەگەڵ کێشە نێودەوڵەتیەکاندا بکرێت هەتا ئەو کاتەی کە وڵاتە زلهێز و دەوڵەمەندەکانی جیهان پێکەوە کارنەکەن بۆ چارەسەرکردنیان."

ڕەخنەگران وتیان هەڵبژاردنی سەرۆک دانۆڵد ترامپ هەنگاوێکە بەرەو جیهانێکی گۆشەگیرتر و ئەوەش دەتوانێت کاریگەری نەرێنی هەبێت لەسەر دارایی ئوستڕاڵیا کە پشت بە هەناردەکردن دەبەستێت.

لە بەیاننامەکەدا هاتووە دەڵێت " بەشداربوونی ئەمەریکایەکی بەهێز لە سیستمی نێودەوڵەتیدا پێویستییەکی سەرەکیە بۆ سەقامگیریی و پێشکەوتوویی وڵاتانی ناوچەکەدا."

ئوستڕاڵیا یەکێکە لە بەهێزترین هاوپەیمانەکانی ئەمەریکا و بۆ دەیان ساڵە شان بە شانی ئەمەریکا لە هەموو جەنگە گەورەکاندا جەنگاوە.

ئوستڕاڵیا وتیشی ئێستا لەدوای کۆتایی هاتنی جەنگی جیهانی یەکەمەوە چین تەحەدای گەشەکردنی دارایی و هێز و دەسەڵاتی ئەمەریکا دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG