Accessibility links

ئوستڕالیا کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی لە عێراق و سوریا دێنێت


وەزیری بەرگری ئوستڕاڵیا ماریس پاین

وەزیری بەرگری ئوستڕاڵیا ماریس پاین وتی وڵاتەکەی کۆتایی بە هێرشە ئاسمانییەکانی لەدژی داعش دێنێت لە عێراق و سوریادا و فڕۆکە جەنگییەکانی دەگێڕێتەوە دوای سێ ساڵ بەشداریکردن لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی دوای ئەوەی عێراق سەرکەوتنی بەسەر ڕێکخراوی داعشدا ڕاگەیاند بڕیارەکەمان داوە.

پاین بە ڕۆژنامەنووسانی وت " دوای گفتوگۆکان لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیدا حکومەتی ئوستڕاڵیا بڕیاریدا بەوەی فڕۆکە جەنگییەکانمان لە جۆری سوپەر هۆڕنێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بگەڕێنینەوە بۆ وڵاتەکەمان."

جێی ئاماژەیە ئوستڕاڵیا لە ساڵی 2014 ەوە بەشدارە لە هەوڵەکانی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا دژی ڕێکخراوی داعش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

پاین وتی ئەرکەکانی ئوستڕالیا لە ناوچەکەدا بەردەوام دەبێت و 80 کەس بەشدار دەبن لە ئەرکە تایبەتییەکانی عێراقدا و لەوانەش هێزە تایبەتییەکانی ئوستڕاڵیایان تێدایە و بەردەوام دەبن لە ئەرکەکانیان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG