Accessibility links

ئوسترالیا: ڕێکخراوی داعش لەپشت پلانی هەوڵی تەقاندنەوەی فڕۆکەیەکی ئیتیحادی ئیماراتی بوون


پۆلیسی ئوسترالیا ڕایگەیاند پیاوێکی ئوستڕالی تەقینەوەیەکی خستۆتە ناو جانتای براکەیەوە کە چۆتە ناو فڕۆکەیەکی سەر بە کۆمپانیای ئیتیحادی ئیماراتیەوە لە فڕۆکەخانەی سیدنی و ئەوەش بە فەرمانی سەرکردەیەکی گەورەی ڕێکخراوی داعش کراوە.

جێگری پۆلیس مایکڵ فیلان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتیداعش پلانەکەی داڕشتووە و ئەو تەقەمەنییانەی لە دروستکردنی بۆمبەکەدا بەکارهاتوون لەڕێی بارێکەوە لە تورکیاوە بە هێڵی ئاسمانی نێردراوە بۆ ئوسترالیا .

وتیشی پلانەکە فڕۆکەیەکی ئیتیحادی ئیماراتی کردۆتە ئامانج بەڵام بۆمبەکە لە ڕێوشوێنە ئاسایشیـیەکانی فڕۆکەخانەکەدا دەرنەچووە.

فیلان وتی " ئەمە یەکێکە لە مەترسیدارترین پلانەکان کە وەها دانرابوو لەسەر خاکی ئوسترالیا جێبەجێی بکرێت."

پۆلیس ڕایگەیاند یەکێک لەو دوو پیاوەی کە دەستگیرکراون لەڕێی براکەیەوە داعشی ناسیوە کە ئەندامێکی دیاری ڕێکخراوەکەیە لە سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG