Accessibility links

دووەم گەورەترین شاری ئوسترالیا کۆتوبەندەکانی پەیوەست بە پەتای کۆرۆنا دەسەپـێنێتەوە


کۆتوبەندەکانی ئاکامی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا ڕۆژی سێشەممە لە دووەم گەورەترین شاری ئوسترالیا سەپێندرانەوە و دانیشتوانی شاری مێلبۆرن لە ماڵەکانیاندا دەمێننەوە، ئەمەش هاوکاتی ئەوەی بەرپرسان لە تەقەلادان بۆ ڕێگەگرتن تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

بڕیارەکە کە نزیکەی 4.9 ملیۆن لە دانیشتوانی شارەکە دەگرێتەوە، تەنها بە چەند کاتژمێرێک راگەیەندرا بەرلەوەی سنووری پڕ جموجۆڵی نێوان هەرێمی ڤیکتۆریا کە مێڵبۆرن پایتەختەکەیەتی و نێوان نیو ساوث وێڵز بڕیارە بۆ یەکەم جار لە ماوەی یەک سەدا دا دابخرێت.

لە نیوەشەوی چوارشەممەوە ، هەموو دانیشتوانی شاری مێلبۆرن لە ماڵەکانیاندا دەمێننەوە، تەنها ئەوانە دەتوانن بێنە دەرەوە کە دەچن بۆ سەر کار ، خوێندکارن ، دەچنە بازاڕ بۆ کڕینی خۆراک یان سەردانی پزیشک دەکەن . چێشتخانەکان و قاوەخانەکان و باڕەکان دەتوانن خواردنی سەفەری پێشکەش بکەن . شوێنەکانی وەرزش و ئاریشگاکانی قژبڕین داخراون هەروەها گردبوونەوەی خێزانی بۆ دوو کەس سنووردارکراوە و پشووی ئێستای خوێندنگەکان درێژدەکرێتەوە .

دانیاڵ ئەندروس، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی ڤیکتۆریا لە میانەی کۆنفرانسێکی میدیایی پەخشی تەلەفزیۆنیدا گوتی بەربەستە کۆمەڵایەتیـیەکان ماندووکەرن بەڵام پێوستن. گوتیشی "پـێتان دەڵێم توشبوون بەم ڤایرۆسە و گیانلەدەستدان بە هۆیەوە ئەوەش زۆر سەخت" .

لە کۆی 199 حاڵەتی نوێی تۆمارکراوی ڤایرۆسەکە لە رۆژی سێشەممە لە سەرانسەری ئوسترالیا ، 191 ی حاڵەتەکان لە هەرێمی ڤیکتۆریادا بووە ئەمەش گەورەترین هەڵکشانە لە یەک رۆژدا لە سەرەتای مانگی نیسانەوە. سەرۆک وەزیرانی هەرێمی ڤیکتۆریا گوتیشی دەبێت لەگەڵ یەکتری راشکاو بین سەبارەت بەوەی کە پەتاکە کۆتایی نەهاتووە ، گوتیشی واشی پیشانبدەین کە هەموومان بمانەوێت ڤایرۆسەکە کۆتایی هاتبێت ، ئەوە راست نییە و ئەوەش لە راستیدا بەشێکی زۆر گەورەی کێشەکەیە. ئەندروس لە رۆژانی پشووی هەفتەی رابردوودا فەرمانی دورکەتنەوەی کۆمەڵایەتی وەگەرخستەوە لە پتر لە 30 ناوچەی دەرەوەی شاری مێڵبۆرن و هەروەها 9 باڵەخانەی نیشتەجێبوونی بە تەواوی داخست بەهۆی تەشەنەکردنی ئەم دواییەی پەتاکە تیایاندا.

بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرپرسانی وڵاتی نیگەران کردووە هەرچەندە کۆی ئاماری نیشتمانی حاڵەتەکانی پەتاکە نزیکەی 8 هەزار و 800 حاڵەتە و مەرگی ئاکامی پەتاکەش 106 کەسە و ئەم ئامارانە بەبەراورد لەگەڵ چەندان وڵاتانی دیکە کەمترە.

سەرچآوە :رۆیتەرز

XS
SM
MD
LG