Accessibility links

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانە لە زیادبوونی شەڕ لە ئیدلیب


ئیدلیب، سوریا
ئیدلیب، سوریا

نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانی خۆی دەربڕی سەبارەت بە زیادبوونی شەڕ و هێرشە ئاسمانییەکان لە پارێزگای ئیدلیبی سوریا کە 2 ملیۆن هاوڵاتی تێدایە و هیچ شوێنێکی دیکەیان نیە بۆی بچن لە وڵاتەکەیاندا.

ڕێکخەری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مرۆیی لە سوریا بانۆس مۆمسیس داوای لە زلهێزەکان کرد نێوەندگیری بکەن لەپێناو گەیشتن بە چارەسەرێک لەڕێی دانوستاندنەوە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگ و خۆبەدوور گرتن لە ڕشتنی خوێن لە ئیدلیب.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە جنێڤ وتی " ئێمە نیگەرانین لەوەی 2.5 ملیۆن کەس ببنە پەنابەر و بەرەو تورکیا بڕۆن.. هیچ شوێنێکی دیکە نیە لە سوریادا بۆی بڕۆن."

وتیشی کاروانی یارمەتییەکان ڕۆژی یەکشەمە گەیشتوونەتە شاری دۆمای لە غوتەی ڕۆژهەڵات بەڵام حکومەتی سوریا ڕێگەی نەداوە کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوەڵی کاروانەکە بکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG