Accessibility links

لانی کەم ١٥ کۆچبەر لە دۆڕگەی یونان دا خنکان


لە ساڵی ٢٠١٥ سەدان هەزار پەناخواز و کۆچبەر لە ڕێگای تورکیا ڕا چوونە نێو یونان و  دوورتری ڕۆژئاوا، بەڵام سەدان کەس لە کاتی پەڕێنەوە لە نێو دەریا دا خنکان.

شەمە کاتێک کۆمەڵێک پەناخواز بە سواری لۆتکەیەکی بچووک لە دەریای ئێژە بوون، پازدەد کەسیان خنکان کە لانی کەم پێنج منداڵیان لە نێو دابوو، وەک کاربەدەستانی پاسەوانی کەناری گوتیان.

ڕووداوەکە لە دۆڕگەی ئاگاتونیسی یونان لە نزیک کەناری تورکیا ڕوویدا، بەڵام ناسنامەی ئەو خنکاوانە هێشتا نەزانراوە.

کاربەدەستێکی پاسەوانی کەناری بە ڕۆیتێرزی گوت کە لانی کەم چوار کۆچبەری دیکەش نەئەژمێردراون. سێ کەسی تریش ڕزگارکران.

لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ئەوە رووداوێکە کە زۆرترین کەس لە دەمێکدا هەوڵ بۆ گەیشتن بە دۆڕگەکانی یونان دەدەن لە نێو دەریادا دەخنکێن.

کاربەدەستانی یونان گوتیان باوەریان وایە ٢٢ کەس لە سەر قایقەکە بوون. دوو هێلی کۆپتێر لە گەڵ قایقەکانی پاسەوانی کەناری یونان هەوڵ دەدەن گیانی کەسانی زیاتر ڕزگار بکەن.

وەزیری کۆچبەری یونان، دمیتریس ڤیتساس لە بڵاوکراوەیەک دا ڕایگەیاند: "ناتوانین قەبووڵی بکەین کە منداڵ لە نێو دەریای ئێژە دا بخنکێن... چارەسەری ئەوەیە کە پارێزگاری لە خەڵک بکەین، ڕێ و شوێنی سڵامەت بۆ پاریزگاری دەکارخەین و ڕێگای سڵامەت بۆ کۆچبەران و پەناخوازان دابین بکەین."

لە ساڵی ٢٠١٥ سەدان هەزار پەناخواز و کۆچبەر لە ڕێگای تورکیا ڕا چوونە نێو یونان و دوورتری ڕۆژئاوا، بەڵام سەدان کەس لە کاتی پەڕێنەوە لە نێو دەریا دا خنکان.

بە دوای ڕێکەوتنی ٢٠١٦ لە نێوان یەکیەتی ئەرووپا و تورکیا، ژمارەکان کەم بوونەتەوە.

XS
SM
MD
LG