Accessibility links

کازاخستان : ڕوسیا و تورکیا و ئێران هەنگاو دەنێن بەرەو گفتوگۆکانی ئەستانە


وەزیری دەرەوەی کازاخستان وتی ڕوسیا و تورکیا و ئێران هەوڵ دەدەن دانیشتنێکی نوێ دەستپێبکەنەوە لە گفتوگۆکانی سوریا سەرەڕای ئەوەی ئۆپۆزسیۆنی سوریا داوا دەکات کۆبوونەوەکە دوابخرێت.

بەپێی سەرچاوە فەڕمییەکانی ڕاگەیاندنی سوری شاندی حکومەتی سوریا گەیشتنە ئەستانە بۆ بەشداری کردن لە گفتوگۆکانی ئەستانە.

وەزیر خەیرەت عەبدول ڕەحمانۆڤ بە پەرلەمانی وت " چاوەڕوانی دڵنیایی کردنەوەی لایەنەکانی تر دەکەین کە بەشدار دەبن لە کۆبوونەوەکەدا یان نا " وتیشی شاندەکان خەریکن دەگەنە ئەستانە.

شایەنی باسە ئۆپۆزسیۆنی سوریا هەفتەی ڕابردوو داوای کرد کۆبوونەوەکان دوابخرێن. وتیشی بەستنی کۆبوونەوەی زیاتر دەبێتە هۆی نەهێشتنی ئەو ئاگربەستەی کە بەم دواییانە ڕاگەیەنراوە لە حەوتی مانگەوە هەتاکوو بیستی مانگی سێ.

وا بڕیارە دانیشتنی سێیەمی گفتوگۆکانی ئەستانە لە ڕۆژانی 14و 15ی مانگی سێدا دەستپێبکاتەوە. کۆبوونەوەکانی پێشتر هەوڵیانداوە بەتەواوی ئاگربەست ڕابگەیەنن لەلایەن ڕوسیا و ئێران و تورکیاوە. تورکیا پاڵپشتی لە ئۆپۆزسیۆنی سوریا دەکات لە کاتێکدا ڕوسیا پاڵپشتی لە بەشار ئەسەد دەکات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG