Accessibility links

بەشار ئەسەد سەردانی سوپاکەی دەکات و ئۆپۆزسیۆنیش گفتوگۆ لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەکات


سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد سەردانی ئەو سەربازە سورییانەی کرد کە نزیک بوونەتەوە لە شکستپێهێنانی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن لە دوایین ناوچەی سەرەکییاندا لە نزیک دیمەشق و هەروەها چاوی بە کۆمەڵێک ئاوارەی ناوچەکە کەوت.

لە هەمان کاتدا هەندێک کەسایەتی نزیک لە چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە وتیان ئێستا گفتوگۆیەک لە ئارادایە لەنێوان ئۆپۆزسیۆن و نەتەوە یەکگرتووەکاندا بە ئامانجی ئەوەی ناوچەکە جێ بهێڵن و ڕووبکەنە ئەو ناوچانەی دیکەی ئۆپۆزسیۆن یاخوود چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە.

هێزەکانی غوتەی ڕۆژهەڵات بۆ سێ ناوچە دابەش کراون لە یەکێک لە توندترین هێرشەکانی سوپای سوریادا لە جەنگی ناوخۆی وڵاتەکەدا کە بۆ ماوەی زیاتر لە حەوت ساڵە بەردەوامە.

حکومەتی سوریا هەوڵیداوە دابەشکاری بووروژێنێت لەنێو کۆمەڵەکانی ئۆپۆزسیۆندا کە ڕکابەری یەکترین و ناوچەی جیاجیای غوتەی ڕۆژهەڵاتیان بەدەستەوەیە. سەرچاوەیەک لە ئۆپۆزسیۆنەوە وتی ئەو سیاسەتە دابەشکارییەی حکومەت بەکاری دەهێنێت لەچوارچێوەی گفتوگۆ نهێنییەکاندا لەگەڵ چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی هەموو ناوچەکان وا خەریکە سوودی دەبێت.

سەرچاوەکان دەڵێن " پیشڕەوییەکانی سوپا لەم ڕۆژانەی دواییدا فشارەکانی زیاتر کردووە لەسەر کۆمەڵانی ئۆپۆزسیۆن و هەمووان دەیانەوێت بگەن بە باشترین ڕێکەوتن."

دەزگای هەواڵی عەرەبی سوریا لەزاری ئەسەدەوە بڵاویکردەوە " هەر سەربازێک یان چەکدارێک یان فڕۆکەوانێک کە ئەرکێکی درابێتێ جێبەجێی بکات، نەخشەی سیاسیی و هاوسەنگییە جیهانییەکانی لەگەڵ هەموو ئەو شار و گوندانەدا گۆڕیوە کە ڕزگاریان کردوون. "

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG