Accessibility links

بەشار ئەسەد سەردانی بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی ڕوسیا لە وڵاتەکەی دەکات


سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد سەردانی بنکەی سەربازی حمیمیمی کرد لە ڕۆژئاوای سوریا، ئەمەش یەکەم سەردانیەتی بۆ بنکەکە کە لەوێ فڕۆکە جەنگییەکانی ڕوسیا یارمەتی دەدەن لە شەڕی ناوخۆی سوریادا.

دەزگای هەواڵی سانا رایگەیاند وێنەکان پیشانی دەدەن سەرۆکی سوریا لەناو فڕۆکەیەکی جەنگی سوخۆی 35 ی ڕوسیدایە و ئوتومبێلێکی سەربازی دەپشکنێت لە بنکەیەکی نزیک لاتاکیە. بەشار ئەسەد لەگەڵ سەرۆکی ئەرکانی سوپای ڕوسیا جەنەڕاڵ ڤالێری گیراسیمۆڤدابووە.

هەموو ئەرکە سەربازییەکانی ڕوسیا بۆ یارمەتیدانی ئەسەد لەو بنکەیەوە ئەنجام دەدرێت کاتێک کە لە ساڵی 2015 دا روسیا دەستی کرد بە بۆمبارانکردنی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کە هەڕەشەیەک بوون لەسەر دەسەڵاتی بەشار ئەسەد و لەو کاتەدا ئەسەد لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی لێدەکرا.

دەزاگا هەواڵییە سورییەکە ڕاشیگەیاند ئەسەد سەردانی سەربازە بریندارەکانی کردووە لەگەڵ ئەسمای خێزانی و منداڵەکانی.

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG