Accessibility links

هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێت چارەسەری سەربازیی لە سوریادا سەرکەوتوو نابێت


وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت وتی چارەسەری سەربازیی ئەو چارەسەرە نیە کە بتوانێت بگاتە هیچ ئەنجامێک.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات کینۆ گابرێل وەڵامی لێدوانەکانی سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەدی دایەوە کە لە چاوپێکەوتنێکدا وتی سوریا لەڕێی دانوستاندن یاخوود بە بەکارهێنانی هێز خاکەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کۆنتڕۆڵ دەکاتەوە کە ئێستا لەژێر دەستی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان.

گابرێل وتی " " هەر چارەسەرێکی سەربازیی تایبەتکراو بە هێزەکانی سوریای دیموکراتەوە دەبێتە هۆی زیادبوونی زیانەکان و کاولکاری و قورساییەکانی سەر گەلی سوریا."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG