Accessibility links

ئەسەد: ئەرکەکەی غوتە بەردەوام دەبێت


سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد وتی ئەرکەکەی سوپای سوریا لە غوتەی ڕۆژهەڵات لە نزیک دیمەشقەوە بەردەوام دەبێت لەگەڵ ڕێگەپێدان بە هاتنە دەرەوی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکەدا کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە.

ئەسەد لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان وتی " هیچ دژایەتیکردنێک نیە لەنێوان ئاگربەستەکە و ئەرکی سوپادا، ئەو پێشڕەوییەی دوێنی کردوومان لە غوتە لەمیانەی ئەو ئاگربەستەدا کراوە."

وتیشی " بۆیە دەبێت بەردەوام بین و ڕێگەش بدەین هاوڵاتییە مەدەنییەکان لە ناوچەکە بێنە دەرەوە."

جێی ئاماژەیە ئەسەر ئاماژەی بەو ئاگربەستەدا کە لەلایەن ڕوسیاوە بڕیاری لەسەر درا، بەپێی ئەو ئاگربەستە ڕۆژانە لە کاتژمێر نۆی بەیانییەوە تا دووی پاشنیوەڕۆ شەڕ دەبێت بوەستێت، نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئەو ئاگربەستەی بە گاڵتە ناودێرکرد.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG