Accessibility links

ئەسەد: ئەمەریکا سوریا جێدەهێڵێت و ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتیش دەگرینەوە


بەشار ئەسەد

سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد بەڵێنیدا بۆ گەڕاندنەوەی ئەو ناوچانەی کە لەژێر دەسەڵاتی هێزەکانی سوریای دیموکراتدان کە لەلایەن ئەمەریکاوە پشتیوانیان لێدەکرێت و وتی ئەمەریکا دەبێت لە عێراقەوە فێربووبێت و وڵاتەکە بەجێ بهێڵێت.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ڕوسیا تودەی، ئەسەد وتی حکومەت دەستی کردووە بە کردنەوەی دەرگاکانی دانوستاندن لەگەڵ هێزەکانی سوریای دیموکراتدا کە خاکێکی زۆریان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا بەدەستەوەیە.

ئەسەد وتی " ئەوە بژاردەی یەکەمە. ئەگەر ئەوە ڕوونەدات ئەوا پەنا دەبەینە بەر هێز بۆ ئازادکردنی ئەو ناوچانە، هەروەها پێویستە لەسەر ئەمەریکییەکان بڕۆن و بەشێوەیەک هەر دەڕۆن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG