Accessibility links

تەلەفیزیۆنی سوری : ئەسەد وەزیری نوێ بۆ بەرگری و ڕاگەیاندن و پیشەسازی دیاری دەکات


تەلەفیزیۆنی فەڕمی سوریا ڕایگەیاند سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد ڕۆژی دووشەممە فەرمانێکی دەرکردووە بۆ دیاریکردنی وەزیری نوێ بۆ بەرگری و ڕاگەیاندن و پیشەسازی.

تەلەفیزیۆنەکە ڕایگەیاند سەرۆک عیماد علی عبدوڵا ئەیوبی وەکو وەزیری بەرگری و محەمەد مازن علی یوسف وەکو وەزیری پیشەسازی و عیمان عەبدوڵا سارەی وەکو وەزیری ڕاگەیاندن دیاریکردووە.

ئەیوب کە پێشتر سەرۆک ئەرکانی سوپا بووە جێی وەزیری پێشوو فەهد جاسم فەریج دەگرێتەوە. عەبدوڵا سارەش وەکوو وەزیری ڕاگەیاندن دیاریکرا.

جێی ئاماژەیە گۆڕانکاری لە وەزیرە گەورەکاندا شتێکی باوە لە سوریادا، ئەم گۆڕانکارییانەش لە پۆستەکانی سوپادا دوای ساڵێک دێت لە سەرکەوتنەکان بەسەر چەکدارانی ئۆپۆزسیۆن و ڕێخکراوی داعشدا لە سوریا.

وادەرەکەوێت ئێستا ئەسەد لە ڕووی سوپاوە بەهێز بێت بەڵام بەتەواوەتی پشت بە ئێران و ڕوسیا و جەکدارە شیعەکانی ئێران دەبەستێت.

هێشتا هەندێک شوێنی گرنگ لە سوریا لەژێر دەسەڵاتیدا نین و هەروەها ئابووری وڵاتەکەش لە بارێکی خراپدایە.

هەروەها ڕوسیاش هەوڵدەدات بەشێوەیەکی سیاسیانە بگاتە چارەسەرێکی ئاشتیانە بۆ کۆتایی هێنان بە جەنگی ناوخۆی سوریا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG