Accessibility links

بەشار ئەسەد لە ڕوسیا چاوی بە پوتن کەوت


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد

سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد سەردانێکی لەناکاوی کرد بۆ ڕوسیا و چاوی بە سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن کەوت.

کرێملن دوای کۆبوونەوەکە لە زاری بەشار ئەسەدەوە بڵاویکردەوە " سوریا لە پێشڕەویدایە لە جەنگی دژ بە تیرۆر کە ئەوەش دەرگا دەکاتەوە لەبەردەم پێشکەوتنی سیاسیدا."

دیمیتری پێسکۆڤی وتەبێژی ڤلادیمێر پوتن وتی ئەسەد بڕیاری خۆی بە سەرۆکی ڕوسیا ڕاگەیاندووە بۆ ناردنی شاندێک بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەستووری وڵاتەکە. نەتەوە یەکگرتووەکان میوانداری کۆمەڵێک خولی دانوستانەکانی ئاشتی سوریای کردووە لە جنێڤ و هیچ پێشڕەوییەکی بەخۆیەوە نەدیوە لە کۆتای هێنان بە ململانێکانی سوریا.

لە پۆستێکی سەر هەژماری تایبەتیسەرۆکایەتی سوریادا هاتووە دەڵێت دوو سەرۆکەکە گفتوگۆیان لەسەر کۆمەڵێک بەرژەوەندیی هاوبەش و دوایین پێشهاتە سیاسیی و سەربازییەکانی ناو سوریا کردووە.

دەڵێت ئەسەد جەختی لەوە کردۆتەوە کە لیستی کاندیدەکان بە زووترین کات دەنێرێت بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئەوەی ببنە ئەندام لەو لیژنەیەدا کە گفتوگۆ لەسەر دەستوور دەکەن. وتیشی ڕوسیا پێشوازیی و پشتیوانی لەم بڕیارە دەکات کە لە کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتیدا لە سوچی ڕێکەوتوون لەسەری.

هەروەها وتیشی دوو سەرۆکەکە باسیان لە هاریکارییە ئابوورییەکان و زیادبوونی وەبەرهێنانەکانی کۆمپانیا ڕوسیەکان کردووە لە سوریادا.

لەلای خۆیەوە پوتن بە ئەسەدی ڕاگەیاند زۆر شت ئەنجامدراوە لەو دانوستانانەدا کە ڕوسیا سەرپەرشتی کردوون لە کازاخستان لەنێوان حکومەتی سوریا و ئۆپۆزسیۆندا.

وتیشی " ئێستا دەتوانین هەنگاوی دواتر لەگەڵ تۆدا بنێین."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG