Accessibility links

ئەسەد: هەر کەسێک دەتوانێت خۆی کاندید بکات لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی 2021 دا


سەرۆکی سوریا بەشار ئەسەد وتی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی لە ساڵی 2021 دا کراوە دەبێت لەبەردەم هەرکەسێکدا کە بیەوێت خۆی کاندید بکات و ژمارەیەکی زۆر ڕکابەری تێدا دەبێت.

لە چاوپێكەوتنێیدا لەگەڵ کەناڵی ئاڕ تی سەر بە ڕوسیا بەشار ئەسەد ئەم لێدوانەیدا. لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 دا ئەسەد ڕووبەڕووی دوو ڕکابەر بۆوە و سەرکەوتنی بەدەست هێنا.

ئەسەد وتی " جاری ڕابردوو سێ کەس بووین، بێگومان ئەمجارە خەڵکی تری تێدا دەبێت کە دەیانەوێت خۆیان کاندید بکەن. ژمارەیەکی زۆر لە کاندیدی دەبێت."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG