ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێـکخراوی لێبوردنی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International ڕاگه‌یاندنێـکی بڵاوکرده‌وه و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له حکومه‌تی ئێران گرت له‌سه‌ر چۆنێتی ڕه‌فتاری له‌گه‌ڵ زیندانیـیه سـیاسیـیه‌کان.
سـکرتێری گشـتی کاتی ڕێـکخراوی ئه‌منسـتی ئنته‌رناشـناڵ کلودیۆ کۆردۆنێ ده‌ڵێت حکومه‌تی ئێران سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌واوی ده‌نگه‌کانی ئۆپـۆزسـیۆن کپ بکات و هه‌وڵ ده‌دات ڕێـگه نه‌دات کۆمه‌ڵـگای نێونه‌ته‌وه‌یی له پـێشـێـلکاریـیه‌کان بکۆڵێته‌وه و به تایبه‌تی له په‌یوه‌ندی به ئاڵۆزیـیه‌کانی داوای هه‌ڵـبژاردنه‌کانی سـاڵی ڕابردوو.
ئاسۆ سـاڵح ڕۆژنامه‌وانی کورد بنکه له سـوید له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ هاوکارمان موعته‌به‌ر شیروانی له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت ئه‌و سـزایانه‌ی حکومه‌تی ئێران به‌سه‌ر که‌سـانی نه‌یاری خۆی ده‌دات زیاتر له ڕوانینی سـیاسـیـیه‌وه‌یه وه‌ک له‌وه‌ی یاسایی بێت. ده‌شڵێت به یه‌ک ئامانج ده‌درێن، ئه‌ویش دروسـتکردنی ڕه‌وشێـکی ترس و تۆقاندن له ناوخۆی وڵاته‌که‌دایه تا که‌س ده‌نگی ناڕه‌زایی به‌رز نه‌کاته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌سته چه‌پ، ماوه‌كه‌ی 6 خوله‌كه.