Accessibility links

ترامپ بانگەشەی ئەوە دەکات لە ویلایەتە سەرەکییەکان لەپێشەوەیە


سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ ڕۆژی چوارشەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند، ژمارەی ڕاپرسییەکەی لەهەندێک لەو ولایەتانەی کە گۆڕەپانی شەڕی هەڵبژاردنەکانن باشترە لەوەی کە ڕاپرسییە سەرەکییەکان دەریدەخەن، کە ئەوان وایان دانەوە لەدوای جێگری سەرکۆی پێشوو جۆ بایدنەوەیە.

ترامپ پێش ئەوەی بچێتە ئەریزۆنا بۆ سازکردنی دوو هەڵمەتی هەڵبژاردن، لە هۆتێلەکەی لە لاس ڤێگاس قسەی کرد و گوتی "ژمارەکانی ڕاپرسیەکە زۆر باشن تۆ ژمارەکانی ڕای ڕاستەقینە نابینیت."

ڕاپرسییە نیشتمانییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی ئەوە نیشاندەدەن کە بایدن 7 بۆ 8 خاڵ لەپێش ترامپەوەیە، بەڵام لەگەڵ نزیکەی نیوەی ئەو پەراوێزە لە ولایەتە سەرەکییەکان واپێدەچێت دەرئەنجامەکان لە ژمارەی دەنگی نوێنەرانی هەڵبژاردندا یەکلاییبکاتەوە.

سەرۆک دەڵێت "ئێمە لەهەموو ولایەتەکان بە رادەیەک لەپێشەوەیەن و ئێمە بە نزیکی لەهەموو ئەو ولایەتانەی باسی لێوە دەکەیەن لەپێشەوەیەن." ئەو وتیشی ئێمە کارێکی زۆر باشمان ئەنجامدا لە فلۆریدا و کارۆلینای باکور و پەنسلڤانیا. هەروەها ئەو وتی لە میشیگەن و ویسکانسنیش لەپێشەوەیەن.

ترامپ ئیدیعای ئەوەی کرد کە راپرسییەکان لەپشتیەوە کاردەکەن و ئەو (راپرسیانە مەبەستدارن) کە هێندەی نەماوە بەشداربن لەهەڵمەتەکەی کەمپینی نیشتیمانی دیموکراتەکاندا.

بەپێی تێکڕای ڕاپرسییە سەرەکییەکان کە لە لایەن Real Clear Politics کۆکراوەتەوە، ترامپ لە میشیگان ، پەنسلڤانیا و ویسکۆنسن لەدوای بایدنەوە دێت لەکاتێکدا ئەو دوو پاڵێوراوە لە فلۆریدا و کارۆلینای باکور یەکسانن .

بایدن ڕۆژی چوارشەممە پاش ئەوەی باسی تەندروستی گشتی بۆ کرابوو، دیسانەوە ڕەخنەی لە سەرۆک ترامپ گرت کە لە کەش و هەوای دەرەوەداو لەنێو پانتایی ئەو پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنایەدا کۆبوونەوەی گەورەی ئەنجامداوە و باسی ئەوەشی کرد کە لەکۆبوونەوەی شەوی پێشتر لە ئۆماها لەولایەتی نیبراسکا " بووبەهۆی ئەوەی سەدان کەس لەنێوانیاندا ئەمەریکایی بەتەمەن و منداڵان بۆماوەی چەند کاژمێرێک لە سەرماو سۆڵەی دەرەوەدا بەجێبهێڵێت.. بەوهۆیەوە چەندین کەس داخڵی نەخۆشخانە کران ."

بایدن ئەوەشی وت ترامپ "وێنەی خۆی دەگرێت و شوێنەکە بەجێدەهێڵێت و هەموان بەجێدەهیڵێت بەدیار دەرئەنجامی شکستی نەبوونی پلانێکی بەرپرسیارانەوە لەڕاستیدا بەلایەوە گرنگ نییە."

ئەمریکیەکان بە شێوەیەکی بێ وێنە پێشوەخت دەنگدەدەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کە سێشەممەی داهاتوو بەرێوەدەچێت، ئەمەش بەرهەمی هەستی بەهێزیانە بۆ ئەوان یان دژی ئەو دوو کاندیدە سەرەکیەیە و هاوکات خواستی ئەوەیان هەیە خۆیان بەدوورگرتن لە قەرەباڵەغییە گەورەکەی بنکەکانی دەنگدانی ڕۆژی سێ شەممە لەنێو پانتایی پەتای ڤایرۆسی کرۆنادا.

نزیکەی 75 ملیۆن کەس شەش ڕۆژ پێش ڕۆژی فەرمی هەڵبژاردن دەنگیان داوە، کە کۆی گشتی دەنگەکان یان زیاتر لە نیوەی کۆی گشتی تێکڕای دەنگەکان بووە کە 138,8 ملیۆن کەس لەڕووی یاساییەوە بۆیان هەیە دەنگبدەن.

نزیکەی دوو لەسەر سێی دەنگدەرانی پێشوەختی ئەمەریکا کارتی دەنگدانەکەیان لەڕێی نامەوە ناردووە و ئەوانی دیکەش لەتەواوی ئەمەریکادا لە ویستگەکانی دەنگدان دەنگیاندا.

بایدن ڕۆژی چوارشەممە لە شاری ویلمینگتۆن لەولایەتی دیلاوەر دەنگی دا، لە کاتێکدا ترامپ ڕۆژی شەممە لە کتێبخانەیەک لە "وێست پالم بیچ" لە فلۆریدا، لە نزیک هاوینەهەواری مارالاگۆ دەنگی دا.

شارەزایانی دەنگدان دەڵێن ئەم رادە زۆەرەی دەنگدانی پێشوەخت پێشبڕکێ لەنێوان کۆمارییەکانی ترامپ و بایدنی دیموکرات دەتوانێت بەرزترین ڕێژەی دەنگدەران بێت لە ساڵی 1908ەوە تا ئێستا، کە 65%ی دەنگدەران کە بۆیان هەیە لە وڵاتەکەدا دەنگبدەن دەنگیان داوە.

سەنگ خراوەتە سەر ئەریزۆنا

ڕۆژی چوارشەممە کە سەرۆک ترامپ و جێگرەکەی بایدن، خانمە سیناتۆری ئەمەریکا کامێلا هەیریس، لەولایەتە باشوریی رۆژئاوایەکە لە ئەریزۆنا کە لە سەر سنووری مەکسیکە، ئەو ولایەتەی کە ترامپ لە ساڵی 2016دا لە بەرامبەر هیلاری کلینتۆنی دیموکرات بردیەوە بانگەشەی هەڵبژاردنیان سازکرد، هیچ کاندیدێکی سەرۆکایەتی دیموکرات لەساڵی 1996 ەوە براوە نەبوون، بەڵام ئێستاکە ڕاپرسییەکان دەریدەخەن کە بایدن زۆر بە کەمی لەپێشەوەیە، ئەو ولایەتە خاونی 11 دەنگە لە 270 دەنگی (ئەلیکترۆڵ) کە ترامپ یان بایدن بۆ بردنەوەی هەڵنبژاردنی سەرۆکایەتی پێویستاین پێیەتی و لە 20 ی مانگی یەکی ساڵی داهتوودا رێورەسمی فەرمی سەرۆکایەتی نوێ بەڕێوە دەچێت.

هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمەریکا لە ڕێگەی شێوازی ناڕاستەوخۆی دێموکراسی لەرێی دەستیەکی هەڵبژاردنی 538 ئەندامییە (ئەلیکترۆڵ کاڵیج) دیاریدەکرێن، نەوەک لەرێی دەنگدانێکی جەماوەری نیشتیمانییەوە.

لەکاتێکدا مایک پێنس جێگری سەرۆک ڕۆژی چوارشەممە لە دوو ویلایەتی سەرەکی ناوەڕاستی رۆژئاوای ئەمەریکا لە ویسکانسن و میشیگن هەڵمەتی هەڵبژاردنی سازکردبوو؛ ئەو دوو ولایەتەی کە ترامپ چوار ساڵ لەمەوبەر بردییەوە.

XS
SM
MD
LG