Accessibility links

سەرۆکی ئەفغانستان: هەلی سەرکەوتنی ستراتیژییەکەی سەرۆک ترامپ لە جەنگەکەدا لە پلانەکەی ئۆباما زیاترە


سەرۆکی ئەفغانستان ئەشرەف عەبدولغەنی وتی ستراتیژییەکەی سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ بۆ سەرکەوتن لە جەنگەکەی ئەفغانستاندا سەردەکەوێت لەکاتێکدا پلانەکەی باراک ئۆبامای سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا شکستی هێناوە چونکە ئێستا سوپای ئەفغانستاندا بەهێزترە و سەرۆک ترامپ دەیەوێت توندتر مامەڵە لەگەڵ پاکستاندا بکات.

عەبدولغەنی وتی " ئۆباما هاوبەشی نەبوو لە ئەفغانستاندا." ئەوەش وەکوو ڕەخنەیەک لە سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان حامید کەرەزای کە بووە هۆی تێکچوونی سیاسەتی ئەمەریکا و هێزە سەربازییە نێودەوڵەتیەکان لە ئەفغانستان.

عەبدولغەنی بە دەزگای ئەیشیا سۆسایەتی لە نیویۆرک وت " سەرۆک ترامپ تەنها تاکێک نیە بەڵکو تیمێکە لە هاوبەشەکان لە ئەفغانستان."

لەهەمان کاتدا سەرۆکی ئەفغانستان وتی بڕیارەکەی ئۆباما بۆ مانەوەی هەندێک لە هێزەکانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان گرەنتی ڕزگاربوونی داینێ سەرەڕای ئەو پێشڕەوییانەی چەکدارانی تاڵیبان ئەنجامیان دابوو.

جێی ئاماژەیە وەزیری بەرگری ئەمەریکا جەیمس ماتیس ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند سێ هەزار سەربازیی دیکەی ئەمەریکاڕەوانەی ئەفغانستان دەکرێن بەپێی ستراتیژییە نوێیەکە کە مانگی پێشوو ئەمەریکا ڕایگەیاند. ژمارەی سەربازانی ئەمەریکا لە ئەفغانستان بۆ زیاتر لە 14 هەزار سەرباز بەرزدەبێتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG