ڕۆژی یەکشەممە نزیكه‌ى 200 خۆپیشانده‌رى عه‌ره‌ب هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باره‌گاى ناحیه و كۆمیته‌ى یه‌كێتى له ناحیه‌ى مه‌نده‌لى پارێزگاى دیاله و ئاڵاى كوردستانیان هێنایه خواره‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ى هه‌ڵوێست وه‌رگرتنى توندیشیان كرد گه‌ر كورد له‌و ناحیه‌یه ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات.
سه‌باح فارسى كارگێرى ناوچه‌ى مه‌نده‌لى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"سه‌رجه‌م خۆپیشانده‌ره‌كان چه‌كدارى عه‌سایب ئه‌هلولحه‌قى شیعى بوون و به‌جلى مه‌ده‌نیه‌وه ئاڵاى كوردستانیان له‌چوار جێگه هێنایه خواره‌وه."
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى، ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد خۆپیشانده‌ره‌كان له قه‌زاى شاره‌بانه‌وه براونه‌ته مه‌نده‌لى و دژى كورد خۆپیشاندانیان ئه‌نجام داوه، به‌ڵام هیچ عه‌ره‌بێكى دانیشتوى مه‌نده‌لى له‌گه‌ڵیان دا نه‌بووه، وتى"له‌ناو بیناى ناحیه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌كورد كردووه."
ناحیه‌ى مه‌نده‌لى پارێزگاى دیاله، یه‌كێكه له‌و ناوچه كێشه‌له‌سه‌رانه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا كه ناحیه‌كه له‌ژێر كۆنترۆڵى هێزه شیعیه‌كاندایه، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رى ناحیه و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى شاره‌وانیه‌كه‌ى كوردن و بریارى ئه‌نجامدانى ریفراندۆمیان له ناحیه‌كه داوه.
خۆپیشانده‌ره‌كان دژى بریاره‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى ناحیه بوون بۆ ئه‌نجامدانى ریفراندۆم، هه‌ربۆیه ئاڵاى كوردستانیان له‌سه‌ر په‌یكه‌رى مه‌لازم جوامێر له‌نێو جه‌رگه‌ى بازار و له‌سه‌ر بیناى ناحیه و كۆمیته‌ى یه‌كێتى هێناوه‌ته خواره‌وه.
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، له‌به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى خۆپیشانده‌ره عه‌ره‌به شیعه‌كان دا، هه‌ندێك فه‌رمانده‌ى پێشمه‌رگه نیگه‌ران بوون و ویستویانه هێزى پێشمه‌رگه به‌ره‌و ناحیه‌ى مه‌نده‌لى بجوڵێنن، به‌ڵام له‌لایه‌ن سه‌ركردایه‌تى كورده‌وه رێگه‌یان پێنه‌دراوه.
هۆشیار ئیسماعیل ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى دیاله، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى راگه‌یاند"پارێزگارى دیاله بۆ هێور كردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه رۆیشتوه‌ته مه‌نده‌لى و ئێستا دۆخه‌كه تاراده‌یه‌ك هێور بووه‌ته‌وه."
ناحیه‌ى مه‌نده‌لى پارێزگاى دیاله، پێشتر قه‌زا بووه و نزیكه‌ى 70%ى دانیشتوانه‌كه‌ى كورد بووه، به‌ڵام دواتر له‌لایه‌ن رژێمى به‌عسه‌وه ته‌عریب كراوه و دانیشتوانه كورده‌كه‌ى راگوازراوه، بۆیه له‌ئێستادا ته‌نها 25%ى دانیشتوانه‌كه‌ى كورده.