Accessibility links

کاروان کەمال: پـێویستە لەسەر ئاستی جیهان شکست بە بیروباوەڕی داعش بهێنرێت


هەرچەندە داعش لە عێراق و سوریا دووچاری شکستی لەشکری بووە، بەڵام هێشتا بیروباوەڕەکەی جێی مەترسی بۆ سەر تەواوی جیهان، لەوانە ئەوروپا کە چەندان هێرشی تێرۆرستی لێ ئەنجامدرا و زۆربەیان بیروباوەڕی داعشی لە پشتەوە بووە.

دوایەمین هێرش ئەوانەی بەریتانیا بوون. یەکێکیان لە مانچستەر کە بووە مایەی گیان لەدەستدانی 22 کەس و برینداربوونی نزیکەی 60 کەسی دیکە کە لەناو قوربانییەکاندا منداڵ هەن. شەوی شەممەی ڕابردووش لەلایەن 3 توندڕەوەوە پەلاماردانی خەڵکی سیڤیڵ درا لە نزیک پردی لەندەن و لەوێش7 کەس کوژران و 48 کەسیش بریندار دەکەن.

بۆ ئەو مەبەستە ئاسۆ جەبار بۆ دەنگی ئەمریکا وتووێژێکی لەگەڵ شارەزاو لێکۆڵەرەوە کاروان شەریف سازکردووە.

کاروان کەمال دەڵێت "لەدەستدانی سنوورە جوگرافییەکانی داعش؛ لەدەستدانێکی زەرەرهێن نیە بۆ ئەوان. بە پێچەوانەوە دەبێتە مایەی جوڵاندنی جۆش و خرۆشی خەڵکانێک کە توندوتیژی لەدڵ و دەرونیاندایە بەرامبەر رۆژئاوا هەیە".

دەشڵێت "جیهان پێویستی بە بیرکردنەوەیەکی جیاواز هەیە لە بەرامبەر مامەڵەکردن بەرامبەر داعش."

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:10 0:00

XS
SM
MD
LG