رێکخراوی یونسێف راپۆرتێکی نوێی له‌سه‌ر خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه بڵاوکردۆته‌وه و تیایدا راده‌گه‌یه‌نێت که هه‌رچه‌نده ئه‌م دیارده‌یه هێشتا له چه‌ند وڵاتێکی جیهاندا به‌ر بڵاوه، به‌ڵام تێڕوانین و هه‌ڵوێستی مێینه به‌رامبه‌ر به خه‌ته‌نه‌کردن گۆڕاوه.
نزیکه‌ی 70 بۆ 140 ملیۆن کچ و ژن له جیهاندا خه‌ته‌نه کراون و ساڵانه سێ ملیۆن کچ له ئه‌فریقا ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسی خه‌ته‌نه‌کردن ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها به‌پێی رێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ، خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه به رێژه‌یه‌کی به‌رز له هه‌ندێ ناوچه‌ی هه‌رێمی کوردستانی عێراقیشدا ئه‌نجام ده‌درێت.
له گفتوگۆیه‌کدا له‌گه‌ڵ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا، فه‌لاح مورادخان، به‌رپرسی رێکخراوی (وادی) ئه‌ڵمانی له عێراق ده‌ڵێت هه‌وڵه‌کانی بنبڕکردنی دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌کردنی مێینه له کوردستانی عێراق گه‌یشتۆته قۆناغێکی گرنگ که سه‌ره‌تای کۆتایی هێنانه به‌م دیارده‌یه.
بۆ بیستنی ته‌واوی گفتوگۆی هاوکارمان ئه‌حمه‌د بارزانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێز مورادخان، فایلی ده‌نگی ده‌ستی چه‌پ کلیک بکه.