فلیمێـکی ئه‌کته‌ری به‌ناوبانگی کۆمیدی چاڕڵی چاپلن که له‌م دوایـیانه دۆزرایه‌وه له چوارچێوه‌ی چالاکیـیه‌کانی ڤیسـتیڤاڵی فلیمی کۆمیدی له شـاری ئه‌رلنگتنی ویلایه‌تی ڤێرجینیا نمایش کرا، ئه‌مه‌ش له پاش تێپه‌ڕبوونی نزیکه‌ی یه‌ک سه‌ده به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانیدا.
(دزگر) ناوی فلیمه‌که‌یه و ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه له ساڵی 1914دا به‌رهه‌م هێنراوه.
ئه‌م فیلمه‌ی چاپلن ساڵی ڕابردوو له مه‌زادێكدا بۆ فرۆشتنی كه‌لوپه‌لی كۆن و ئه‌نتیکه دۆزرایه‌وه، له‌و ده‌مه‌ی پیاوێک به ناوی (بۆل جیرۆكی) به 100 دۆلاری ئه‌مریكی له مه‌زاده‌كه‌دا كڕی.
فیلمه‌كه هه‌ریه‌ک له فۆرد ستیرلنجگ و ماک سواین و ئێدگار كیندی ڕۆڵی تێدا ده‌بینن و له لایه‌ن هینری لیرمان به‌رهه‌م هێنراوه.
له‌و ماوه كورته‌ی فیلمه‌كه‌دا، چارلی چاپلن ته‌نها بۆ ماوه‌ی 3 خوله‌ک ده‌رده‌که‌وێت و تیایدا رۆڵی پۆلیس ده‌بینێت.
ئه‌م فیلمه له لایه‌ن په‌یمانگای فیلمی به‌ریتانیه‌وه له لیستی به‌رهه‌مه‌کانی چاپلن ئاماژه‌ی پێ‌نه‌کراوه و ته‌نانه‌ت خودی چارلی چاپلنیش له لیستی فیلمه‌كانیدا باسی نه‌کردبوو، به‌ڵام ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت که چاپلن له ساڵی 1965دا و له چاوپێكه‌وتنێكیدا باسی له‌وه كردبوو كه له فیلمێكدا ڕۆڵی پۆلیسی بینیوه به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی فیلمه‌كه بهێنێت.