Accessibility links

ئەرمینیا: هێزەکانی ئازەربایجان بۆردومانی یەکەیەکی سەربازی ئەرمینیان کردووە دوور لە ناگۆرنۆ کاراباخ


وەزارەتی بەرگری ئەرمینیا وتی هێزەکانی ئازەربایجان بۆردومانی یەکەیەکی سەربازیی ئەرمینیایان کردووە لە شارۆچکەی واردنیس کە چەند میلێک دوورە لە ناوچەی ناگۆرنۆ کاراباخەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەشی بەوەدا پاسێکی مەدەنی گڕی تێبەربووە دوای ئەوەی فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئازەربایجان کردوویەتیە ئامانج.

لەلای خۆیەوە ئەرمینیا ڕاپۆرتێکی وەزارەتی بەرگری ئازەربایجانی ڕەت کردەوە تیایدا باس لەوە کرابوو هێزەکانی ئەرمینیا بۆردومانی ناوچەی داشکسنیان کردووە لەسەر سنووری نێوان دوو وڵاتەکە.

لەلایەکی دیکەشەوە دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسی لە زاری سەرۆکی ئازەربایجانەوە بڵاویکردەوە لە سەرەتای دەستپێکردنی پێکدادانەکانی نێوان وڵاتەکە و ئەرمینیاوە 10 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG