Accessibility links

لە سەر داوای تڕامپ، ئاریزۆنا و تەکزاس ٤٠٠ پاسەوانی نیشتمانی بۆ سەر سنور دەنێرن


پاسەوانی نیشتمانی لە نزیک سنوری ئەمەریکا - مەکسیک- مانگی یەکی ٢٠١٧

ترامپ بە پەیامنێرانی گوت دەیەوێت ٢،٠٠٠ تا ٤،٠٠٠  ئەندامی ئاسایشی نیشتمانی بۆ سەر سنور بنێرێت.

ئازیزۆنا و تێکساس هەینی ڕایانگەیاند کە لە وەڵام بۆ داوای سەرۆک دانۆڵد تڕامپ سەبارەت بە ناردنی سەربازان بۆ شەر لە دژی قاچاخی بەنگ و موخدەرات و کۆچبەری نایاسایی، تا حەوتووی دابێت ٤٠٠ ئەندامی پاسەوانی نیشتمانی بۆ سنووری ئەمەریکا و مەکزیک دەنێرێت.

فەرمانداری ئاریزۆنا داگ داسی گوتی دەوری ١٥٠ ئەندامی پاسەوانی حەوتوی دابێت بۆ سنور دەنێرن و پاسەوانی نیشتمانی تێکساس گوتی هەر پێشتر پاسەوانی بۆ سنور ناردوە و پلانی هەیە لە ماوەی ٧٢ کاتژمێردا ٢٥٠ سەرباز بنێرێت کە ئەوەش بە گوێرەی گوتەبێژی پاسەوانی یە.

ترامپ بە پەیامنێرانی گوت دەیەوێت ٢،٠٠٠ تا ٤،٠٠٠ ئەندامی ئاسایشی نیشتمانی بنێرێت. ئافیسی فەرمانداری نیو مەکسیکۆ سوزان مارتینز گوتی کە هێشتا هیچ پاسەوانێکی نیشتمانیان بۆ سنور نەناردوە.

وەزیری بەرگری جێمز مەتس هەینی شەو پەسندی کرد خەرجی تا ٤،٠٠٠ ئەندامی ئاسایشی نیشتمانی لە بودجەی وەزارەتی بەرگری هەتا کۆتایی مانگی سێپتامبر تەرخان بکات.

ناردنی پاسەوانی نیشتمانی لە سەردەمی جۆرج دەبلیو بوش و بەڕاک ئۆباما هەر دوو بڕیار لە ژێر بەندی ٣٢ی دەستوری فێدڕال بوو. بوش لە ساڵی ٢٠٠٦ دا ٦،٠٠٠ سەرباز و ئۆباما لە ساڵی ٢٠١٠ دا ١،٢٠٠ ئەندامی پاسەوانی بۆ سنور نارد.

ترامپ دەڵیت بێ یاسایی لە بەشی سنووری باشور بەردەوامە. ئەو گوتویەتی دەیهەوێت لە لەشکر بۆ سەر سنور کەڵک وەربگرێت هەتا لە کۆنگرێس دا لە سەر پێشنیازەکانی سەبارەت بە سازکردنی دیوار لە سەر سنوور بە ئەنجام بگەن، کە ئێستا لە کۆنگرێس لە سەری هێشتا ڕێک نەکەوتوون.

XS
SM
MD
LG