له‌وه‌تای مانگی 1ی ئه‌مساڵ، شه‌پۆلێکی شۆڕه‌شگێڕی خۆنیشاندان و ڕه‌خنه‌گرتن به ناوی به‌هاری
عه‌ره‌ب له زۆربه‌ی جیهانی عه‌ره‌ب ڕوویداوه ، له ئاکام له شوێنه‌کانی وه‌ک تونس و میسر بوو به مایه‌ی ڕووخاندنی ڕژێمه‌کان ، وه له زۆربه‌ی شوێنه‌کانی تر سه‌رهه‌ڵدانه‌کان هێشتا هه‌ر به‌رده‌وامن سه‌ره‌ڕای سه‌رکوتکرانیان له لایه‌ن ڕژێمه‌کانه‌وه.
ئێران که خۆی له 2009 ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلی خۆنیشاندان و ناڕه‌زایی بوو به‌دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی که مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد بۆ جارێکی تر کرایه‌وه به سه‌رکۆمار له‌و کاته‌وه تا ئێستا زۆربه‌ی ئارام بووه، زۆر که‌س پرسیاریان لادرووست بووه ئایا شه‌پۆلی گۆڕانکاری له جیهانی عه‌ره‌ب ئێرانیش ده‌گڕێته‌وه؟
دکتۆر خالید ته‌وه‌کولی کۆمه‌ڵناس له گفتوگۆی له‌گه‌ڵ موعته‌به‌ر شێروانی باسی هۆکاره‌کانی ده‌ست پێ نه‌کرانه‌وه‌ی خۆنیشاندانه‌کان له ئێران له پاش 2009 ده‌کات. ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه که جیاوازیه‌کی یه‌کجار زۆر هه‌یه نێوان ڕژێمی ئێران و میسر و تونس، چونکه ئێران توانیویه‌تی گڕووپێک له کۆمه‌ڵگا به‌ڕیگای یارمه‌تیدان، به ڕێگای نێونووسیکردنیان له بنکه‌کانی به‌سیج وه به نێوی دامه‌زراندنیان له فه‌رمانگاکاندا خه‌ڵکه وابه‌سته به خۆ بکات. ئه‌و ده‌ڵێت له‌به‌ر پچڕاندنی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌ڵک و ئۆپۆزسیون، خه‌ڵک هێشتا خه‌ریکی چاوه‌ڕوانین وه خه‌ریکن لێکی ده‌ده‌نه‌وه ئایا به قازانجیانه بێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان یا چاوه‌ڕه‌ێ بکه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکی ده‌ره‌کی بێت ڕژێم تووشی گۆڕانکاری بکات.