Accessibility links

لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانێتی عەرەب بۆ سەر یەمەن 26 کەس دەکوژرێن


فریاگوزارە سەرەتاییەکان و شایەتحاڵانی ڕۆیتەرز وتیان لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە لە یەمەن 26 کەس لە ئوتێلێک و بازاڕێکی تەنیشتیدا کوژران لە پارێزگای سەعدە لە باکووری یەمەن.

تیمە پزیشکەکان لاشەکانیان لەناو خۆڵ و خاشاکەکەدا دەرکردوون.

هاوپەیمانێتی عەرەبی بە ڕابەرایەتی سعودیە هەزاران هێرشی ئاسمانی کردۆتە سەر چەکدارەکانی حوسییەکان لە یەمەن و کە ئێستا لە پارێزگای سەعدە دێنە خوارەوە و زۆربەی ناوچەکانی وڵاتەکەیان لەژێر دەستدایە.

دەزگای هەواڵی سعودیە بەیاننامەیەکی هاوپەیمانێتییەکەی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە ئاماژە بە هەواڵی هێرشە ئاسمانییەکە دەدات و دەڵێت دوای ئەوەی پێداچوونەوەیەکی تەواو بۆ هەواڵەکە دەکەن، ئەنجامەکان ڕادەگەیەنن.

وتەبێژی فەڕمی هاوپەیمانێتییەکە عەقید ڕوکن تورکی مالکی وتی " سەرکردایەتی هاوبەشی هاوپەیمانانی عەرەبی پێداچوونەوە بە ڕێوشوێنەکانی دوای ئەنجامدانی ئەرکەکە دەکەن بەتایبەتی شوێن و کاتی ڕوودانی ڕووداوەکە. هەر کاتێک ڕێوشوێنەکانی پێداچوونەوەکە تەواو بوو ئەوا ئەنجامە سەرەتاییەکان ڕادەگەیەنین."

هەتاکوو ئێستا جەنگی ناو یەمەن کە بۆ ماوەی دوو ساڵە بەردەوامە ئامانجەکەی نەپێکاوە، ئامانجەکەشی ئەوەیە ئەو حکومەتە بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات کە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە ناسراوە. ئەم ناکۆکییانەش بوونە هۆی دروستبوونی یەکێک لە خراپترین کارەساتە مرۆییەکان لە جیهاندا و بۆتە هۆی کوژرانی بەلایەنی کەمەوە دەیان هەزاران کەس.

سعودیە و هاوپەیمانەکانی کە زانیاریەکانیان لەلایەن دەزگای هەواڵگری ئەمەریکاوە پێدەگات حوسییەکان بەوە تۆمەتبار دەکەن کە لەجیاتی ئێران کاردەکەن.

حوسییەکانیش لەلای خۆیانەوە ئەو تۆمەتانە ڕەت دەکەنەوە و دەڵێن ئەوان تەنها بەرهەڵستی و ڕووبەڕووی داگیرکەرانی دەرەکی بوونەتەوە کە سەر بە ڕۆژئاوان.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG