Accessibility links

ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بەیروت دەکەوێتەوە، ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو خەڵکیدا دروست دەکات


ڕۆژی پێنجشەممە ئاگرێکی گەورە لە بەندەری بەیرووت کەوتەوە، ئەو شوێنەی کە تەقینەوە کارەساتاوێکەی مانگی ڕابردوو تیایدا ڕوویدا، کە بووە هۆی کوژران نزیکەی 200 کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە و وێرانبوونی بەشێکی پایتەخت. ئاگرە نوێیەکە کە نزیکەی 40 ڕۆژ دوای تەقینەوەکە ڕوویدا ترسێکی زۆری لە نێو دانیشتوانی ناوچەکە دروست کرد.

ڕوون نییە هۆکاری کەوتنەوەی ئاگر لەو دەزگایەدا بەهۆی چی بووە، کە لە تەقینەوەکەی 4 ی مانگی 8 وێران بوو کاتێک نزیکەی سێ هەزار تەن ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم تەقییەوە.

دوکەڵێکی ڕەش لە نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە بە ئاسمانی بەندەرەکەوە دەبینرا لە کاتێکدا گڕێکی پرتەقاڵی لە زەوییەوە بەرزدەبۆوە. دوکەڵ هەمو پایتەقی لوبنانی گرتبوو و ئاگرکوژێنەرەوەکان و ئۆتۆمبێلەکانی نەخۆشگواستنەوە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ئاگرکەکە. هەلیکۆپتەری لەشکریش بەشداریان لە هەوڵەکانی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەدا کرد.

دانا عەواد دایکی دوو منداڵە لە گەڕێکی بەیروت دەژێت بە ئاژانسی دەنگو باسی ئەسۆشیەیتدی ڕاگەیاند " هەمو پەنجەرەکانمان کردۆتەوە خۆمان لە ڕێڕەوی هۆڵەکدا دانیشتوین. من هێشتا تەقینەوەکەی 4 ی هەشتم لەبیر ناچێت هێشتا هەست بە لەرینەوەی زەوی دەکەم."

لەشکری لوبنانی دەڵێت ئەو ئاگرە لە عەمبارێکی سوتەمەنی و تایەوە دەستیپێکردووە. و دەشڵێت هەوڵەکان بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە بەردەوامە.

کەناڵە تەلەفیزیۆنییە خۆجێهییەکان دەڵێن ئەو کۆمپانیایانەی کە ئۆفیسەکانیان نزیکن لە بەندەری بەیروتەوە داوایان لە هەمو کارمەندەکانیان کردووە لەو ناوچەیە دەربچن.

گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو بۆتەوە نیشان دەدات لەگەڵ کەوتنەوەی ئاگرەکە کارمەندانی بەندەرەکە دەستبەجێ هەڵدێن و دیمەنی تەقینەوەکەی مانگی ڕابوردوو بەبیر دێنێتەوە کە دەیان کارمەندی بەندەرەکەو 10 کارمەندی ئاگرکوژێنەرەوە تیایدا گیانیان لەدەستدا.

XS
SM
MD
LG