توێژه‌ره‌وانی پزیشکی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی که هه‌ندێک له‌و ده‌رمانانه‌ی زۆر جار پـزیشکان بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مێشک بۆ منداڵان و نه‌وجه‌وانانی ده‌نوسن ، ده‌بێته مایه‌ی زیادبوونی کێشیان و ئه‌مه‌ش ئه‌و نه‌خۆشانه دواتر ده‌خاته به‌ر مه‌ترسیه‌کانی نه‌خۆشیه‌کانی شه‌کره و هه‌روه‌ها دڵ .
له ده‌مه‌ی پزیشکان له‌مه‌وپێش ده‌یانزانی که ئه‌م جۆره ده‌رمانانه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مێشک له که‌سانی کامڵدا، ده‌بێته مایه‌ی قه‌ڵه‌ویان، هاوکات هه‌تا هه‌نوکه لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی که‌م له‌و باره‌یه‌وه له ئارادابوو که ئایا چۆن ئه‌م ده‌رمانانه کاریگه‌ریان له‌سه‌ر نه‌وجه‌وانان ده‌بێت.
میله‌نده سمیث، له رادیۆی ده‌نگی ئه‌مریکا له راپۆرته‌که‌یدا له‌و باره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ده‌رمانه‌کانی بۆ چاره‌سه‌ری مێشک تێکچوون به‌کار ده‌هێنرێن ، وه‌ک نه‌خۆشیه‌کانی شیزۆفرینیا و تێکه‌ڵه‌ی خه‌مۆکی و شێتگیری و هه‌روه‌ها گۆشه‌گیری که به ده‌رمانه‌کانی نه‌وه‌ی دووهه‌م ده‌ناسرێن بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی زیانه لاوه‌کیـیه‌کانی ده‌رمانه‌کانی نه‌وه‌ی یه‌که‌م به‌کارده‌هێنرێن، ئه‌وانه‌ی زۆر جار گرژبوون و ره‌قبوونی ماسولکه‌ی مرۆڤی لێده‌که‌وته‌وه. به‌ڵام ئێستا واپێده‌چیت زیانی لاوه‌کی دیکه جێی ئه‌وانه‌ی پێشوی گرتبێته‌وه که بریتین له زیادبوونی کێشی مرۆڤ به خێرایی، ته‌نانه‌ت له هه‌فته‌ی یه‌که‌می به‌کارهێنانی ده‌رمانه‌کانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مێشک.
له توێژینه‌وه‌که‌دا که پتر له 270 نه‌خۆشی لاو به‌شداریان تیدا کرد و ته‌مه‌نیان له نێوان 4 هه‌تا 19 ساڵان بوو ، 4 جۆر له ده‌رمانی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی مێشکیان پـێدرا و زیادبوونی کێشی به‌شداربووانی لێکه‌وته‌وه، به‌ڵام ئه‌و منداڵانه‌ی ده‌رمانی جۆری ناسراو به زیپرێکسا یان پێ‌درابوو، ئه‌و منداڵانه له هه‌مووان زیاتر کێشیان زیادی کردبوو.