Accessibility links

ئەنتۆنی بلینکن بەنیازە دووبارە چاو بە ڕێکەوتنەکەی نێوان ئەمەریکا و تاڵیباندا بخشێنێتەوە


ئەنتۆنی بلینکن

ئەنتۆنی بلینکن کە سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمەریکا جۆو بایدن بۆ پۆستی وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە دیاریکردووە، وتی بەنیازە دووبارە چاو بە ڕێکەوتنەکەی نێوان تاڵیبان و ئەمەریکادا بخشێنێتەوە کە مانگی دوو بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک ترامپ لەگەڵ تاڵیباندا واژۆیکرد.

بلینکن لە دانیشتنێکی ئەنجومەنی سیناتدا بەمەبەستی پەسەندکردنی وەکو وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە وتی " دەمانەوێت ئەم جەنگە تا هەتاییە کۆتای پێبێت، دەمانەوێت سەربازەکانمان بگەڕێنەوە نیشتیمان."

لە مانگی دووی ساڵی ڕابردوودا بەڕێوبەرایەتیەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕێکەوتنێکی لەگەڵ بزوتنەوەی تاڵیبانی ئەفغانستاندا واژۆ کرد و تیایدا بەپێی ڕێکەوتنەکە دەبێت هێزەکانی ئەمەریکا تاوەکو مانگی پێنجی ساڵی 2021 لە ئەفغانستان بکشێنەوە، لەبەرامبەریشدا تاڵیبان گرەنتی ئەوە بدات ئاسایشی وڵاتەکە بپارێزێت و دانوستانەکانی ئاشتی لەگەڵ حکومەتی ئەفغانستاندا دەست پێبکاتەوە.

بلینکن وتی " دەبێت بەوردی سەیری ئەوە بکەین لەسەر چی شتێک دانوستان کراوە، هێشتا هیچ شتێکم نەبینیوە." ئاماژەی بەوەدا دەیەوێت " تەواو ئاگاداری ئەو بەرپرسیارێتیانە ببێت کە تاڵیبان بەڵێنی داوە جێبەجێیان بکات، ئەوانەشی کە بەڵێنیداوە جێبەجێیان نەکات."

سەرچاوە/ فرانس پرێس

XS
SM
MD
LG