Accessibility links

فەڕەنسا : دەستگیرکردنی یەکێک لە توندڕەوەکان دوای دۆزینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە پاریس


وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا جیرارد کۆڵۆم وتی بەرپرسان بۆمبێکی چێنراویان دۆزیوەتەوە لە دەرەوەی بینایەک لە پاریس و دواتر لەمیانەی دەستگیرکردنەکاندا کەسێکیان دەستگیر کردووە بیری توندڕەوی هەبووە.

وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا لە لێدوانێکدا بۆ ڕادیۆی نێودەوڵەتی فەڕەنسا وتی دۆزینەوەی بۆمبێکی چێنراو لە گەڕەکی شانزەی پاریس مانای ئەوەیە فەڕەنسا لە هەموو کاتێک زیاتر ڕووبەڕووی مەترسییەکی زۆری هێرشە تیرۆریستییەکان بۆتەوە.

وتیشی " لەنێو دەستگیرکراوەکاندا کەسێکی تیایە کە بیروڕای توندڕەویی هەیە."

جێی ئاماژەیە لە ماوەی ڕابردووشدا هێرشێکی تیرۆریستی لە وێستگەی سەرەکی شەمەندەفەرەکان لە مارسیلیای فەڕەنسا ئەنجامدرا و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی بە چەقۆ کوژران و دواتر سەربازێکی فەڕەنسی هێرشبەرەکەی کوشت. ڕێکخراوی داعشیش بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕاگەیاند.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG