شەمە له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێکی چنراو له‌به‌شی هیندوستان له کشمیر 4 کارمه‌ندی پۆلیس کوژران. ڕاپۆرتی پۆلیس ده‌ڵێت پێده‌چێت یاخیبوانی ئیسلامی ئه‌م کاره‌یان کردبێت.
پۆلیسی جامۆ و کشمیر له‌سه‌ر تویتر بڵاوی کرده‌وه "پۆلیسه کورژاوه‌کان وه‌ک ئەرکێکی ئاسایی ڕۆژانه ناوچه‌ی "سبوور"یان پشکنیوه کاتێک بۆمبه‌که ته‌قیوه‌ته‌وه".
میدیای ناوخۆی هندوستان بڵاویانکرده‌وه یاخیبوان بۆمبه‌که‌یان له‌نزیک بازارێک چاندبوو.
هه‌فته‌ی ڕابردووش له هێرشێکی یاخیبوان‌دا له نزیک "سریناغار" بۆ سه‌ر بنکه‌یه‌کی نیمچه سه‌ربازی 4 پۆلیس کورژان.
دوای کۆتایی‌هاتنی داگیرکاری بریتانیا بۆ هیندوستان له وه‌تای ساڵی 1947ه‌وه کشمیر له‌نێوان هیندوستان و پاکستان‌دا دابه‌ش بوه.
له‌ساڵی 1989وه گرووپه چه‌کداره جوداخوازه‌کان له به‌شی کشمیری هیندوستان شه‌ری دژ به هێزی هیندستان ده‌که‌ن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ناوچه‌که و لکاندنه‌وه‌ی به پاکستانه‌وه ده‌که‌ن. نزیکه‌ی 500 هه‌زار سه‌ربازی هندوستان له‌ناوچه‌کدا هه‌یه.